نیوەشەوێ،
لەبن ڕێژنەی،
هەودای تەزوو و برووسکەدا،
ژوانم هەیه.
که دەیگەمێ،
لەپی دەستێک،
بۆ ناو تۆفان گەمیەم دەبێ.
بەژنێک شێعر و تریفه و بۆن،
تێم دەئاڵێ.
کۆشێک داڵدەی هەنیەم دەبێ.
بۆ دوودڵم؟
ئەگەر نەچم،
کێ دەزانێ،
لەم عومره کورتەی که ماوه،
کەنگێ دیسان ژوانم دەبێ؟
کێ دەزانێ،
کەی شێتی باڵم پێ دەگرێ و
جارێکی تر دەرفەتی سووتانم دەبێ؟
"پەشێو"
نظرات شما عزیزان:
برچسبها: پەشێو