گه رچی تووشی ڕه نجه ڕۆیی و حه سره ت و ده ردم ئه من
قه ت له ده س ئه م چـه رخه سپـڵه نابـه زم، مه ردم ئه من
ئاشقی چاوی کـه ژاڵ و گـه رده نـی پـڕ خـاڵ نیـم
ئاشقی کـێو و ته لان و به نده ن و به ردم ئه من
گه ر له برسان و له بێ به رگی ئیمڕۆ ڕه ق هه ڵێم
نۆکـه ری بێـگانه ناکـه م تا لـه سه ر هه ردم ئه من
مــن لـه زنجــیر و تـه نـاف و دار و بــه نــد باکـم نـییه
له ت له تم که ن، بمکوژن، هێشتا ده ڵێم کوردم ئه من
هێمن
برچسبها: شێعرهێمنشعرهیمنکردکوردفرهنگادبیاتکردستانایراناشعارکردیکوردیشعرکوردی
تـەنـافـی زولـفـت ئـاوێـزانـی بـاڵات
نـەمـانـی هــاونـەژادانـت خــەیــاڵـه
ڕووحـت بردم به قـەندی لێوەکـانت
دەزانـی کـورد به قـەنـد وێـرانەماڵه
قەباڵەی عاشقیم زۆر موعتەبەر بوو
چ قـەومـا چـاوم ئەمـڕۆ پێت بەتاڵه
له ئـاه و ئـەشـکی بێـچـاران بترسـه
له ئەستۆ مەگره چی دی ئەو وەباڵه
مەگـەر ترسـت نییه دەستـی زەمانه
وەڕێـت بێنێتەوه ئـەم ژیـنـه تـاڵـه؟
کوڕی شێران و زۆرزان بووم، له دەس تۆ
هـــەژارێــکــم، زمـــانــم لـــەنـگ و لـاڵــه
هه ژار
برچسبها: هه ژار خیامشعر مامۆستا هه ژار وبلاگ شعرکردی کورداشعار کردی
من نازانم له کۆی ده مرم؟!
نازانم که ی،
ئه جه ل ئه دا له ده رگاکه م؟!
نازانم چۆن ؟
به کام شێوه ؟
به ره و ڕووی مه رگی خۆم ده بم!
نازانم ؟... نا!
به ڵام لێم ڕوونه ئه و کاته ش؛
له سه رمایه، سه ودای عه شقی نیشتمانم
له دڵمایه ،
خۆشه ویستی کوردستانم!
که ریم دافعی
برچسبها: کریم دافعیشعرکوردستانکوردشعرکردیاشعاردافعیشاعرکردنیشتمان
ساڵه های ساڵه ئه وینداری تۆم
تۆ خۆت ده یزانی قه رزداری تۆم
سا به س بۆ ڕه قیب شین و فه ریاد که
جـارێـکیش دۆستـی قـه دیـمت یـاد کـه
گۆی مه گره به قسه ی ئه م و ئه و
ڕۆژی ڕونـاکم لـێ مـه کـه بـه شـه و
خــودا ده یــزانێ مـن بـۆ تـۆ چـۆنـم
سه د کووره ی ئاگر وه ها له ده روونم
هیچ خۆشیم نه دی له ڕووی زه مانه
بــووم بـه نیــشانــه بـۆ تیـر و تـانـه
ناسر ڕه زازی
برچسبها: ساڵه های ساڵه ئه وینداری تۆم ناصر رزازی شعر کردی کردشعر آهنگکوردکردستانشاعر